یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێم دیاریدەكرێت



 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ چاودێری مانگ بكەن و بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان بدەن. .

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29 ڕەمەزانی ساڵی 1444 كۆچی بەرامبەر بە 20ی 4ی 2023 لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی چاودێری مانگ دەكەن.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان و ئیدارەسەربەخۆكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەپێی بنەما شەرعییەكان لەناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لەسەر دەستنیشانكردنی ڕۆژی جەژن دەدەن. .

مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
پێت مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
ئاوی ژێرزەوی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە
دوات ئاوی ژێرزەوی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە
پەیوەنیدر