هێڤیدار ئەحمەد: كێ دەڵێت داهاتی سلێمانی كەمە؟



ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە داهاتی سلێمانی و شێوازی خەرج كردنی بڵاودەكاتەوە و دەپرسێت، كێ دەڵێت داهاتی سلێمانی كەمە؟ بە بەڵگەی 100٪ هەندێك نموونەی كەم، كە داهاتییان چی لێ دێت.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕوونی كردۆتەوە، هەموو مانگێ 83٪ی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەولێرەوە بە (كاش) دەڕواتە سلێمانی، كە دەكاتە 287 ملیار دینار، تەنیا دەبێ ئیدارەی سلێمانی (17٪)ی باقییەكەی لە داهاتی ناوخۆی ئەو دوو پارێزگایە دابین بكات. دەڵێن (نییە)!

هێڤیدار ئەحمەد چەند نموونەیەكی كەم لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: چی لێ دەكەن؟
یەك/ 635 پسۆلەی پارەی وەرگرتن، پسۆلەی (38ێ‌) پارە وەرگیراوە و یەك دینار نەبووەتە داهات نەگەڕاوەتەوە خەزینەی ئیدارەی سلێمانی و كەسیش نازانێ كێ خواردوویەتی، تاوەكو مووچەی پێ بدرێن.

دوو/ 500 ملیۆن دینار وەك مینحە دراوە بە پارێزگای هەڵەبجە، یەك دیناری نەبووەتە مووچە و ئۆتۆمبێل و ئەم و ئەوی پێ چاككراوە و ژوورێكییان لەسەر بانی ئەو خانووەی كە فەرمانگەیەكی حكومەت بە كرێ تێیدایە، بە نزیكەی 102 ملیۆن دینار چاككراوە! لە كوێ دنیا هەیە ژۆرێك بە 102 ملیۆن دینار چاك بكرێت؟

سێ‌/ (10200) دەرزی جۆری ریمیكید بە 650$ دولار كڕدراوە كە وایان نیشانداوە ئەسڵییە و دەرزییەكە دەرچووە تەقلیدەو لە بازار بە تاك بكڕی بە 250 دولارە و تەنیا لەم كەیسەدا 6.630.000$ شەش ملیۆن و شەش سەد و 30 هەزار دولار دراوە بەو دەرزیانە كە لەئەسڵدا دەرزییەكە ئەسڵ نەبووەو تەقلید بووە و ئەو هەموو پارەی خەڵكی سلێمانی بوو كە دەبوایە بە مووچە بدرابوایا، كەچی دەدەن بە كۆمپانیایەكی دەرمان و بە ملیۆنەها دولار لەسەر حیسابی مووچەخورانی سلێمانی قازانج دەكەن؟

چوار/ ( 2 ملیار و 381 ملیۆن دینار) مووچەی 24 فەرمانبەری نەخۆشخانەیەك لە ماوەی 5 ساڵ دراوە و یەك كەس لەو 5 ساڵە لەو نەخۆشخانە چارەسەری وەرنەگرتووە و ئەو هەموو پارەیەش بەناوی مووچە خوراوە؟

پێنج/ نشتەرگەری (زراو-غودە- ریخۆڵە كوێرە- گەدە) لە نەخۆشخانەكانی حكومەت دەبێ بە (12 هەزار دینار) ئەنجامبدرێت، بەڵام لە سلێمانی بە 400 هەزار دینار كراوە و پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە؟ (بۆ خەڵك ئەزیەت دەدەن!).

شەش/ یەك بەنكی سلێمانی نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی ئەلكترۆنی بانكەكانی كوردستان تاوەكو مووچەی بندیوارەكان ئاشكرا نەبن و نەزانرێت ئەو داهاتەی داخیلی بانكەكان دەبن چی لێ دێت؟

حەوت/ بە ملیۆنەها دینار پارەی خەرجكراوە بو هەندێ جوری دەرمان و تویب كە ماوەی ئێكسپایەر شەش مانگ و دوو مانگ و سێ مانگی ماون و دەرمانەكان بە گران كڕدراون وەك ئەوەی هەر دەرمانێك 3 ساڵ و زیاتر ئێكسپایری مابێت؟ بو لەو خەڵكەی سلێمانی دەكەن؟

هەشت/ ئوتۆمبێلی هەڵوەشاو بەكەل و پەلی ناوخۆی ئوتۆمبێلەوە بە 80 هەزار دینار دراوە بە كۆمپانیایەك و ئەگەر ئوتۆمبێلەكە تەنیا هەیكەل بیت بە 12 هەزار دینار بو هەمان كۆمپانیا كە (هی خۆیانە) دواتر هەر هەموو ئۆتۆمبێل بە كەل و پەلەوە یەك تۆن بە 12 هەزار دینار دراوە بە كۆمپانیاكە؟ پارە دەدەنە كۆمپانیا، بەڵام نادەن بە مووچەخۆرانی خەڵكی سلێمانی!

نۆ/ (15٪) داهاتی ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاو دەبێ بگەڕێتەوە خەزینەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچووی سلێمانی، یەك دینار نەگەڕاوەتەوە خەزینە تاوەكو مووچەی خەڵكی سلێمانی پێ بدرێت؟

دە/ تەنیا (16٪)ی داهاتی باج لە هەرێمی كوردستان لە سلێمانی كۆدەكرێتەوە و تۆماردەكرێت، ئەوی دیكە لە كۆمپانیاكانی خۆیان وەرناگرن و باقی پارەكەی دیكەش نازانرێت چی لی دێت و ناگەڕێتەوە خەزینەی حكومەت تاوەكو مووچەی خەڵكی سلێمانی پێ نەدرێت؟

ئەوە دڵۆپێكە لە دەریایی داهاتی سلێمانی، كە بەس خۆیان دەزانن چی لێ دەكەن و چون (تەبەخۆری دەكەن) و مووچەی خەڵكی پێ نادەن و دەڵێن داهات لە سلێمانی نییە و كەمە!
خەڵكی سلێمانی 100٪ دڵنیابن لەوەی (250 دیناریش) لە ماف و داهاتی سلێمانی لە هەولێر نامینێت و دێت بۆ سلێمانی، یەك دیناریش لە هەولێر نامینێت، كە هی سلێمانییە و هەمووی دەگەڕێتەوە سلێمانی. (بڕۆن بپرسن كوا داهاتی سلێمانی).
فەرموون بە (جنێو نا) بە داتا وەڵامی من بدەنەوە…

هەولێر؛ مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر خوێندكارێكی كچی 7 ساڵان
پێت هەولێر؛ مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر خوێندكارێكی كچی 7 ساڵان
بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت
دوات بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت
پەیوەنیدر