لە گەرمیان ژنێک دەستگیرکرا ماددەی هۆشبەری لە خوری قەمسەڵەدا شاردبووەوە



ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، ئافرەتێکیان دەستگیرکردووە کە لە نێو جلەکانی ماددەی هۆشبەری شاردبووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، بەشی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی کەلار سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان ئافرەتێک لەگەڵ کوڕێک کە بەنیازی ساغ کردنەوەی ماددەی هۆشبەربوون لە قەزای کەلار دەستگیربکەن.

دوای بەدواداچوون لەکەمترین کاتدا لەنێو ماڵی تۆمەتبار(ش.ڕ) تەمەن ٣٠ساڵ لەگەڵ تۆمەتبار (ف.م)تەمەن ١٨ساڵ کە ئافرەتە توانرا دەست بەسەر١٦غرام ماددەی هۆشبەر بگیرێت کە لەنێو جلەکانی شاردبویەوە بەشێوەیەک کە هیچ کەس هەست نەکات، بەڵام توانرا دەستگیربکرێت، لەئێستا بە پێی مادەی ٢٦ی هۆشبەر لەسەر بڕیاری دادوەر، لە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون.

ئەمە لەکاتێکدا لەماوەی ٢هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایشی کەلار توانیان ١٢کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیران.
ناوەکان
١-(ک ر م) تەمەن ١٩٨٩
٢-(ک ق م) تەمەن ١٩٨٥
٣-(ت م ف) تەمەن ١٩٨٧
٤-(گ ج م) تەمەن ١٩٨٨
٥-(ر ج م) تەمەن ١٩٨٨
٦-(أ م س) تەمەن ١٩٨٦
٧-(ش س ح) تەمەن ١٩٩١
٨-(م ع ع) تەمەن ١٩٨٩
٩-(م ر ك) تەمەن ١٩٨٤
١٠-(ش ر س) تەمەن ١٩٩٧
١١-(ف م ع) تەمەن ٢٠٠٦
١٢-(ب ج ن) تەمەن ٢٠٠١

 

خالید شوانی: لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140 درووستكرایەوە
پێت خالید شوانی: لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140 درووستكرایەوە
ڕووسیا وتووێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا دوادەخات
دوات ڕووسیا وتووێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا دوادەخات
پەیوەنیدر