بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی خێراییەوە ترێلەیەك كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و لەوبەری شەقامەكە خۆی بە پیكابێكدا دەكێشێت و بەهۆیەوە دوو كەس دەبنە قوربانی.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كاتژمێر 12ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر -مەخمور، سەركە ترێلەیەك كەبەرەو مەخمور دەڕۆیشت، بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەشەقام دەرچوو بۆ دیوەكەی تری شەقامەكە.
ڕاشیگەیاند، ئەو ترێلەیە لەوبەری شەقامەكە ڕووبەڕوو خۆی كێشا بەپیكابێكی دەبڵ كابینە، كەبەرەو هەولێر دەهات.
ئاشكراشی كرد، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە، شۆفێری پیكابەكە گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش بریندار بوو.