بانكی ڕەشیدی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕیاریان داوە بە پێدانی پێشینەیەكی تەواوكاری بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.
بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، باسم عبد علی، بەڕێوەبەری گشتی بڕیاری داوە بە پێدانی پێشینەیەكی تەواوكاری بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان، ئەوانەی مووچەكانیان لەلایەن بانكەوە دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر فەرمانبەر و كارمەندێك خوازیاری ئەو پێشینەیەیە دەتوانێت بچێتە ناو لینكی ماڵپەڕی فەرمی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی داواكاری پێشكەش بكات.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كەسانەی پێشینەی كەسییان وەرگرتووە دەتوانن داواكاری بۆ ئەم پێشینەیەش پێشكەش بكەن.