لە ڕۆژانی پشوودا، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
ئەوە لەكاتێكدایە سبەینێ چوارشەممە، بەهۆی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیەكانەوە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوو فەڕمییە.
هاوكات بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕۆژی پێنج شەممە 21 ی مانگ، هەتاكو ڕۆژی 25 ی مانگ لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەڕمی دەبێت.