سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەردانی ناوچەكانی خێرسۆن و ڵوهانسك’ی كرد كە بەشێكن لە ئۆكراین و رووسیا لە شەڕەكانی ڕابردوودا داگیریكردوون.
كرملین لە راگەیەندراوێكدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی پوتین چووەتە شاری خێرسۆن و لەوێ گرووپی جەنگی “دنیپرۆ”ی بەسەر كردووەتەوە.
ڤلادیمیر پوتین لەوێ زانیاری وەرگرتووە لەبارەی دۆخی ناوچەكانی خێرسۆن و زاپۆریژییا، هەروەها چووەتە ناوچەی لۆهانسك و لەوێش لەگەڵ گرووپی جەنگی “ڤۆستۆك” كۆبووەتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی لە ناوچەكە دواوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە نەدراوە كە لە چ رێككەوتێك سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەردانەكانی ئەنجام داوە.
لە كاتێكدا ئەمە یەكەم سەردانی پوتین-ە بۆ ئەم دوو ناوچەیەو لە ١٨ی ئادار شاری ماریوپۆل’ی لە ناوچەی دۆنێتسك بەسەر كردەوە.
سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە كۆشكی كرملین واژووی لەسەر بەڵگەنامەكان كرد بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی ناوچەكانی دۆنێتسك، للوهانسك، زاپۆریژییا و خێرسۆن بە وڵاتەكەیەوە بلكێنێت.