شەوی قەدر، یەكێكە لە شەوەكانی مانگی ڕەمەزان و بەرزترینیانە، موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاكترە لە ھەزار مانگ وەك لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەری خودا (د.خ). ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونكە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ كەسێك دەستی پێوە بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی.
1ـ فەزڵی شەوی قەدر:
بەسە بۆ پایەی شەوی قەدر، كە چاكترە لە 1000 مانگ، خوای بە توانا و پایە بەرز فەرموویەتی: [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ؤ مَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيلَةُ القَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ ؤالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّي مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر: 1 ـ 5] .
تیایدا هەموو كردارێكی دانایانە جیا دەكرێتەوە: خوای پایە بەرز فەرموویەتی: [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ إِنَّهُ هُؤ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ] [الدخان: 3 ـ 6] .
2 ـ كاتی شەوی قەدر:
ئەوەمان پێ گەیشتووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ كە ئەو شەوە شەوی 21، شەوی 23، شەوی 25، شەوی 27، شەوی 29، وە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانه.
ئیمامی (الشافعی) فەرموویەتی: ((ئەمە لە لای من وەكو ئەوەیە ـ خواش زاناترە ـ كە پێغەمبەر ﷺ وەڵامی دەدایەوە بەو پێیەی كە پرسیاری لێ دەكرا لە سەر ئەو شەوە، پێیان دەفەرموو: ئایا بە دوایدا بگەرێین لە شەوی ئەوەدا، دەیفەرموو: بەدوایدا بگەرێن لە شەوی ئەوەدا)).
وتەی هەڵبژاردەش ئەوەیە، كە له (10) شەوە تاكەكانی كۆتایی ڕەمەزاندا بێ، بەڵگەش لە سەر ئەمە فەرموودەی (عائشە) یە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ كە فەرموویەتی: كَانَ رَسُولُ اللهِ ﷺ يُجَاوِرُ في العَشْر الَاَؤاخِر مِنْ رَمَضَان ؤيَقُولُ: تَحَرَّوا (وفي روايةٍ: الْتَمِسُوا) لَيْلَةَ القَدْر في (الوتر مِن) العَشْرِ الَاَؤاخِر مِنْ رَمَضَان.
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ لە 10 ڕۆژی كۆتایی ڕەمەزاندا لە مزگەوت دەمایەوە بۆ خوا پەرستی (الإعتكاف)، و دەیفەرموو: لە تاكەكان لە 10 شەوی كۆتایی ڕەمەزان دا بگەرێن بەدوای شەوی قەدر دا.
بەڵام ئەگەر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نەبوو با 7ی كۆتایی لە دەست نەڕوات، لە بەر ئەو فەرموودیەی كە لە (ابن عمر) ەوە دەیگێڕنەوە كە فەرموویەتی:پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: التَمِسُوهَا في العَّشْر الَاؤاخِر، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا يغْلبَنَّ عَلَي السَّبْعِ البَؤاقي.
واتە: بەدوایدا بگەرێن لە 10 شەوی كۆتایی دا، ئەگەر یەكێكان لاواز بوو یان توانای نەبوو، با لە دەستی نەڕوات لەو حەوتەی كە ماون.
ئەمەش ئەو ووتەیەی پێغەمبەر ﷺ ڕاڤە و تەفسیر دەكات كە فەرموویەتی: أَرَي رُؤْيَاكُم قَدْ تَؤاطَأَتْ فَمَنْ كَانَ مُتَحَرِّيَهَا فَلْيَتَحَرِّهَا في السَّبْعِ الَاَؤاخِر.
واتە: وا ئەبینم خەونەكانتان پێكهاتوون ئەگەر هەر كەسێ ویستی بەدوایدا بگەرێت با لە حەوتی كۆتایدا بێ.
ئەوەش زانراوە لە سوننەتەوە كە زانینی ئەو شەوە هەڵگیراوە، چونكە خەڵكی دوو بەرەكێیان كرد لە سەر ئەو شەوە و بە هۆیەوە هەڵگیرا، لە (عبادە بن الصامت) دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ لە شەوی قەدردا دەرچوو دوو پیاو لە موسوڵمانان دوو بەرەكێیان دەكرد لە سەر شەوی قەدر، فەرمووی: إِنّي خَرَجْتُ لَاُخْبِرَكُم بِلَيْلَةِ القَدْر فَتَلاحَي (6) فُلانٌ ؤفُلان فَرُفِعَتْ، ؤعَسَي أَنْ يَكُونَ خَيْرَاً لَكُمْ، فَالْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ ؤالسَّابِعَةِ ؤالخَامِسَةِ (وفي روايةٍ: في السَّبْعِ ؤالتّسْعِ ؤالخَمْسِ.
واتە: من هاتم بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو شەوەتان پێ بدەم، بەڵام لە بەر ئەوەی فڵان و فڵان دووبەرەكێیان كرد، هەڵگیرا، هیوام وایە ئەو كارە خێر بێ بۆتان، جا بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم و حەوتەم و پێنجەم (لە ریوایەتێكی تردا: لە حەوت و نۆ و پێنج دا).
پوختەی فەرموودەكان:
هەندێك فەرموودەمان پێ گەشیتووە كە شەوی قەدر لە 10 شەوی كۆتایدایە، وە هەندێكی تر كە لە تاكەكانی 10ی كۆتاییە، یەكەمیان گشییە و دووەمیان تایبەتە، تایبەتیش پێش دەخرێ لە سەر گشتی، هەروەها هەندێك فەرموودە ئاماژە بەوە دەكەن، كە لە 7ی كۆتایی بێ، ئەمەش تایبەتە بە نەتوانین و لاوازیەوە و ئیشكالیش نیە لە نێوانیاندا، لێرەدا فەرموودەكان یەك دەگرنەوە و دژ یەك نین، كۆدەبنەوە و بڵاوە ناكەن.
3 ـ چۆن موسڵمان بەدوای ئەم شەوەدا بگەرێت ؟
ئەم شەوە پیرۆزە هەر كەسێك لە دەستی بچێ، هەموو خێرێكی لە دەست چووە، كەسیش لە دەستی ناچێ جگە لە بێ بەش نەبێ، لە بەر ئەوە سوننەتە بۆ موسوڵمانی سور بوو لە سەر گوێرایەڵی خوای پەروەردگار، ئەم شەوە زیندوو بكاتەوە بە باوەڕەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی گەورەی خوای پەروەردگار، ئەگەر ئەوەی ئەنجام دا خوای پەروەردگار لەو تاوانانەی كردونیەتی خۆش دەبێ.
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: “مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْر إيمَانَاً ؤاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ”.
واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
سوننەتیشە لەو شەوەدا پاڕانەوە زۆر بكرێت، چونكە لە دایكە (عائشە) وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: ” ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێك شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ:اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْؤ فَاعْفُ عَنِّي .واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.
لە (عائشە)وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە، فەرموویەتی: كَانَ النَّبيُّ ﷺ إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (10)،وأَحْيي لَيْلُهُ، ؤأَيْقَظَ أَهْلَهُ.
واتە: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر 10 شەوی كۆتایی بهابتایە پشتی لێ دەبەست (واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لەگەڵ خێزانەكانیدا) و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا.
هەروەها لە (عائشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: كَانَ رَسُولُ اللهِ ﷺ يَجْتَهِدُ في العَشْر الَاَؤاخِر مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْرهَا.
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
4 ـ نیشانەكانی ئەم شەوە:
بزانە ئەی بەندەی گوێڕایەڵ ـ خوای پەروەردگار یارمەتێت بدات بەڕەحمی خۆی و پشتوانیشت بێ بەسەركەوتنی خۆی ـ كە پێغەمبەری خوا ﷺ دەمەو بەیانی ئەم شەوەی بۆ وەسف كردووین، بۆ ئەوەی موسوڵمان بزانێت ئەم شەوە چ شەوێكه.
لە (أُبَیّ بن كعب)ەوە ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: “صَبِيحَةُ لَيْلَةِ القَدْر تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا، كَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَي تَرْتَفِعَ”.
واتە: بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر هەڵدێت و تیشكی نیە، هەروەكو تەشتێك تا ئەو كاتەی بەرز دەبێتەوە.
وە لە (أبو هریرە) وە ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕنەوە فەموویەتی: باسی شەوی قەدرمان دەكرد لە لای پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: “أَيُّكُم يَذْكُرُ حِيْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ، ؤهُؤ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ”.
واتە: كامەتان لە یادێتی كاتێ مانگ دەركەوت وەكو نیوەی قاپێك بوو.
وە لە (ابن عباس)ەوە ـ ڕەزای خوا لە خۆی و باوكی بێت ـ دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: “لَيْلَةُ الْقَدْر سَمْحَةٌ، طَلِقَةٌ، لا حَارَّة، ؤلا بَاردَة، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِيْحَتَهَا ضَعِيْفَةً حَمْرَاء”
واتە: شەوی قەدر شەوێكی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سور دەبێ.