پەرلەمانتارێكی كورد وردەكاری گۆڕانكاری لە بەشەخۆراك ئاشكرادەكات



ئەمڕۆ ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری بازرگانی و شاندی وەزارەتەكە كۆبوونەوە و گفتوگۆ كراوە لەسەر بڕیارەكانی ئەو وەزارەتە بۆ گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیاندا.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی كۆبووینەوە و كۆمەڵێك گرفت و داواكاری هاووڵاتیان و بەڕێوەبەراتییەكانی ناو هەرێممان پێگەیاندن و بەردەوامیش دەبین لە بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتانە.

ڕاشیگەیاند، وەزیری بازرگانی پێی ڕاگەیاندووە، كە بە ئەلیكترۆنی كردنی كارتی پسوڵەی خۆراك بۆ هاووڵاتیان بەردەوامە.

سەبارەت بە پێدانی نان و سەمون لەبری ئارد، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “گۆڕینی بەشە ئارد بۆ سەمون و نان لە دوو ناوچە وەك ئەزموونی خراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە، كە بۆ هەر تاكێك مانگانە ۱۲٠ سەمون یان ۹٠ نان دەدرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیاری پێدانی نان و سەمون بە هاووڵاتیان لەجیاتی ئارد ئارەزوومەندانەیە و هەر كەسێك ئاردی نەوێت دەتوانێت مانگانە بۆ كەسێك 90 نان یان 120 سەمون وەربگرێت، كە ڕۆژانە بۆ هەر كەسێك دەكاتە 3 نان یان 4 سەمون.

كەشناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاشكرادەكات
پێت كەشناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاشكرادەكات
كەسێك لەسەر دزینی 3 ماتۆڕ دەستگیركرا
دوات كەسێك لەسەر دزینی 3 ماتۆڕ دەستگیركرا
پەیوەنیدر