بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گۆڕدرا



وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بگۆڕێت و لە جێگەیدا بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس/ پۆلیسی كارەبا/ پۆلیسی كارەبای گەرمیان لە جێگەیدا دابنێت.

بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژۆی ڕیبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و لە 16ی ئەم مانگەدا دەركراوە، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتووچۆ عومەر نامیق حەسەن بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە وەكالەت، بۆسەر میلاكی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم و لە جێگەیدا، (عەمید/ئاسۆ محەمەد ئەمین) بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس/ پۆلیسی كارەبا/ پۆلیسی كارەبای گەرمیان لە دابنرێت.

دانانی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەو پۆستەدا، وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، بە هەمان شێوەی بەڕێوەبەری پێشوو بە وەكالەتە.

 

داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی مەساج دەستپێدەكات
پێت داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی مەساج دەستپێدەكات
ژنێك كەوتە نێو ڕووبارى باڵەكایەتی و تیمەكانی ڕزگاركردنیش بەدوایدا دەگەڕێن
دوات ژنێك كەوتە نێو ڕووبارى باڵەكایەتی و تیمەكانی ڕزگاركردنیش بەدوایدا دەگەڕێن
پەیوەنیدر