دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێنی دیكە دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، ڕۆشنبیری و لاوان، دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.