بوومەلەرزەیەك وانی هەژاند



 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگەی وانی باكووری كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە، چەقەكەی قەزای چاڵدێران سەر بە پارێزگای وان بووە و لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتردا روویداوە.

كاتژمێر ٠٧:٠٧ی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەكە روویداوە و گوڕەكەی چوار پلەی رێختەر بووە.

سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەباری بوومەلەرزەكە بڵاوكردەوە “بوومەلەرزەكە چەقەكەی قەزای چاڵدێران سەر بە پارێزگای وان بووە و لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتردا روویداوە”.

خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە بە كراوەیی ماوەتەوە
پێت خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە بە كراوەیی ماوەتەوە
راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
دوات راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
پەیوەنیدر