بڕیارە ئەمڕۆ حكومەتی عێراق دەست بەدابەشكردنی سێیەمین بەشە ئاردی هاووڵاتییان بكات.
وەزیری بازرگانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی یەكشەممە 16\4\2023 سێیەمین بەشە ئاردی هاوڵاتییان دابەشدەكرێت.
لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا وەزیری بازرگانی دەڵێت: كۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە سەرجەم بەشەكانی لە پارێزگاكان ئاگاداركردوەتەوە بۆ ئامادەكاری دابەشكردنی سێیەمین بەشەئاردی هاووڵاتییان.