هێزەكانی سووریای دیموكرات سەركردەیەكی داعشیان لە پارێزگەی دێرزوور لە خۆرهەڵاتی سووریا دەستگیركرد.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە لە پارێزگەی دێرزوور لە خۆرهەڵاتی سووریا لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە ئۆپەراسیۆنێكدا سەركردەیەكی داعشیان بە ناوی مەحموود سەعید دەستگیركردووە.
ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی هەسەدە بە پشتیوانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوویان بۆ دەستگیركردنی ئەو سەركردەیەی داعش بەڕێوەبردووە كە فەرماندەیی چەند گرووپی داعشی كردووە.
ئاشكراشیكرد، ئەو گرووپانەی داعش كاریان كۆكردنەوەی هاوكاری و چەك و كەرەستەی سەربازی بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی داعش لە ناوچەكەدا.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا جۆناسان فێریی رایگەیاند، سەركەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە بەهۆی رێگری لە گەیاندنی چەك و هاوكاری دارایی بۆ داعش بكرێت و هەسەدەش وەك هاوبەشێكی گرینگ لە هێرشەكانی دژی داعش بەردەوام دەبێت.