بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت



جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیار لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە بۆیە لە ئەنجامی پەیوەندی نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار دەدرێت چ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لە بارەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە وتیشی: سبەی یان دوو سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە دەکرێت و دواکەوتنی پرۆژە یاسای بودجە لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێکیش بۆ دەستپێکردنەوەی نییە و تا ئێستاس دیار نییە کە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان چی لێ بەسەر دێت.

مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
پێت مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر
دوات راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر
پەیوەنیدر