بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دوو بارستە هەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بە بڕێك شێوە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەهۆیەوە باران لە بەشیچكی زۆری ناوچەكان دەبارێت و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دروست بوونی لافاو لە چەند ناوچەیەك دەدات.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێک شێ لەدەریای سوورەوه پێشبینی دەکەم لە سبەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٢/١١/٢٩ شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوه بەشێوەی پچڕ پچڕ سەرەتاش لەسنوری هەولێر دەستپێدەکات و لەشەودا کاریگەری فراوان دەبێت و ڕۆژی چوار شەممەش لەسەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت.
ڕاشیگەیاند، بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆله زیاتر لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕینە و ئەگەری بارانی زۆر باش هەیە، کە ڕەنگه دووباره ئاستی ئاو بەرز ببێتەوه و لە دۆڵەکانیش لافاو بێت بەتایبەت ئێوارە و شەوی چوار شەممە هەروەها ئەگەری ڕوودانی هەوره تریشقەش هەیە.
ڕوونیشی كردەوە، بەڕێژەی مامناوەند کاریگەری هەیە لەسەر کەرکوک و گەرمیان و هەڵەبجه و سلێمانی و خێرایی با لەڕۆژی چوار شەممە چالاک دەبێت بەڕێژەی 20 بۆ 28 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا واتا مامناوەند دەبیت و پلەکانی گەرماش بەڕێژەی 2 پله نزم دەبنەوە و ئەگەری بارینی بەفر هەیە لەناوچە شاخاوییەکان.