سەعدی پیرە؛ باشترە هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت نەوەك تێكەڵ و پێكەڵ



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دەبێت كۆتاكان نوێنەری ڕاستەقینەیان هەبێت و تەنها پێكهاتەكان دەنگ لە نوێنەرەكەیان بدەن، دەشڵێت،” باشترە هەڵژاردن چوار بازنەیی بێت نەوەك تێكەڵ و پێكەڵ”.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، پێكهاتەكان داوا دەكەن لیستی دەنگەری سەربەخۆیان هەبێت و جگە لە پێكهاتەكان هیچ كەسێكی دیكە بۆی نەبێت دەنگ لە كۆتاكان بدات، ئێمەش وەك یەكێتی ئەو داواكارییەمان لە ساڵی 1992 ەوە هەبووە و ئەوە دەڵێین.

وتیشی،”ئەم تێكەڵ و پێكەڵ كردنەی ئێستا تەنها بۆ كەمكردنەوەیە لە ئەهمیەتی پێكهاتەكانە لەهەڵبژاردن، لە ڕاستیدا كۆتاكان بۆ ڕێزگرتنە نەك تەعیبر لە ژمارەی دەنگەرەكانیان”.

ڕاشیگەیاند، لە هەڵبژاردنی پێشوودا بۆ بەغدا، خێرە ڕازیبووین بە 12 بازنەیی ئێستا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی خۆمان نابێت چوار بازنەیی بێت، چ كێشەیەكە بازنەی سلێمانی سلێمانیەك هەڵبژێرێت و بازنەی دهۆكییەكش دهۆكی هەڵبژێرێت و هەولێریش بەو شێوەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە دەبێت لیستی تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە، گومانمان لە لیستی دەنگدەران هەیە، چونكە ئەوانەی دەنگیان دا بۆ پەرلەمانی عیراق لەگەڵ ئەوانەی لە لیستی دەنگدەران هەن، كە دەنگبدەن بۆ پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە 160 هەزار دەنگ جیاوازی هەیە، كە دەكاتە چەند كورسیەك .

ئاشكراشیكرد، وەك یەكێتی دەمانەوێت نوێنەرێكی مەسیحی یان توركمان دابنێین، وەك نوێنەرێكی ئازاد، نەك ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بچێت لەسەر لیستی مەسیحی خۆی هەڵبژێرێت .

 

 

كۆرۆنا لەسلێمانی بڵاوبۆتەوە هۆشداری دەدرێت هاووڵاتیان
پێت كۆرۆنا لەسلێمانی بڵاوبۆتەوە هۆشداری دەدرێت هاووڵاتیان
ئومێد خۆشناو : هیچ كەس ناتوانێت تۆمەتبارانی كەیسی پارێزەرەكە داڵدە بدات
دوات ئومێد خۆشناو : هیچ كەس ناتوانێت تۆمەتبارانی كەیسی پارێزەرەكە داڵدە بدات
پەیوەنیدر