ئەنشیلۆتی لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و بەڕازیلدا بڕیاریدا



كارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەكەدا بۆ وەرزی داهاتوو دووپاتدەكاتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردەوە، ئەنشیلۆتی یەكەم كاندیدە بۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەو پێیەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە كۆتایی وەرزی داهاتووی 2023-2024 كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە كاتژمێر 10ی شەو، لە یاریگای ڕامۆن دی كارنازا، ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی كادیش دەبێتەوە.

ئەنشیلۆتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی یارییەكەی كادیش ڕایگەیاند:”ئەو شتەی زیاتر شانازی پێوە دەكات لە ڕیال مەدرید، پرسیارێكی قورسە، تا ئێستا گەشتەكەی سەركەوتوو بووە.. هیوادارە بەردەوام بێت، زۆر شانازی بە دەستكەوتەكانەوە دەكات، هەرچەندە ئەوەی وا دەكات زۆرترین هەست بە شانازی بكات هاتنی ڕۆژانەیەتی بۆ یانەكە”.

بە وتەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە:”فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت لەگەڵ یانەكەدا بەردەوام بم، لەبەر ئەوەی سەرۆكی یانەكەش زۆر بە سۆزە بەرامبەرم، بۆیە دەبێت چاو لە داهاتوو ببڕین، بە دڵنیاییەوە لە وەرزی داهاتووشدا لێرەدەبم، چونكە ڕێز لە گرێبەستەكە دەگرین”.

سودانی چەند وەزیرێكی كابینەكەی دەگۆڕێت
پێت سودانی چەند وەزیرێكی كابینەكەی دەگۆڕێت
ژنانیش دەتوانن بچنە مزگەوت
دوات ژنانیش دەتوانن بچنە مزگەوت
پەیوەندیدار