بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو دەركرا



 

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “بڕیارماندا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە”.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن.

باس لە ئەوەش كراوە، “هەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی ئەو مانگەدا قەرزەكانی بداتەوە، حكومەت وەك پاڵپشتییەك لە 15%ـی قەرزەكەی خۆش دەبێت.”

لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
پێت لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
گۆڕانكاری لە بودجەی عێراقدا دەكرێت
دوات گۆڕانكاری لە بودجەی عێراقدا دەكرێت
پەیوەنیدر