سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە بریندار بوو



سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتى گەلان هەدەپە لە پەرلەمان توركیا و بەربژێری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی پارێزگەی ئەرزەڕۆمی باكووری كوردستان، مەراڵ دانش بەشتاش لە رووداوێكی هاتووچۆدا بریندار بوو.

لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلەكە لە چواڕیانی كڕگندەرە لە قەزای كارایازی خۆی بە بەربەستی كەنار رێگادا كێشا و وەرگەڕا.

دوای ئاگەداركردنەوەیان لە رووداوەكە تیمەكانی جەندرمە و ئاگركوژێنەوە و تیمی تەندروستی رەوانەی ناوچەكە كران.

بەشتاش لەلایەن تیمی ئاگركوژێنەوە لە ئۆتۆمبێلەكە دەرهێنرا و بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی كارایازی.

زانرا كە دۆخی تەندروستیی بەشتاش باشە.

سیستمی مووچە دەستكاری دەكرێت
پێت سیستمی مووچە دەستكاری دەكرێت
سیستمێكی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانە لە هەرێم دەستپێدەكات
دوات سیستمێكی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانە لە هەرێم دەستپێدەكات
پەیوەنیدر