سبەینێ باران دەبارێت؟



کەشناسی هەرێم راگەیاند، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا وە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەکان ناوەڕاستى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک.

کەشناسی دەشڵێت: سبەى بەیانى ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا وە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،لە سەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى باش باران باریوە بەڵام لە وێستگەکە هیچ باران نەباریوە وە لەبەر ئەوەى ئێستا لە وەرزى بەهارداین بۆیە ئەگەرى باران بارین و هەورە تریشقە و تەزرە بارین ئەگەرێکى کراوەیە لە هەموو ناوچەکان.

بارانى 12 کاژمێرى ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە
سلێمانى 1.9 ملم
دهۆک 15.5 ملم
زاخۆ 13.4 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامەرنێ 14.8ملم
بارزان 18.4 ملم
بازیان 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 5.8 ملم
هەڵشۆ 4.2 ملم
کانى ماسى 12.4 ملم
مانگیش 16.0 ملم
سۆران 4.2 ملم

یاسین مەحمود: بۆ كەرتی تایبەت رێكکەوتنی هەرێم‌و بەغداد جەژنێكی گەورەی
پێت یاسین مەحمود: بۆ كەرتی تایبەت رێكکەوتنی هەرێم‌و بەغداد جەژنێكی گەورەی
وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی دەكرێت
دوات وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی دەكرێت
پەیوەندیدار