پاڕیزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام داوە و لە بارەی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین، كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەولێری پایتەخت و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی گرتەوە، دەشڵێت،” بەهۆی پلانێكی تۆكمە، جگە لەوەی لە چەند ناوچەیەك ئاستی ئاو بەرزبوەوە، خۆشبەختان هیچ زیانیكی گیانی و ماڵی لێنەكەوتەوە”.
ئومێد خۆشناو، پاڕیزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.4.13، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامداوە لە بارەی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەولێری پایتەخت و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.
دەشڵێت،” مەسرور بارزانی دەستخۆشی لە پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم و تیمەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كرد، كە لەو ماوەیەدا لە ئامادەباشی و ئامادەكاریی تەواودا بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی دروستبوونی لافاو و بەهاناوەچون و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتییان، و خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی كە هیچ زیانێكی گیانیی و ماڵیی لێنەكەوتەوە.
ڕاشیگەیاندووە،هەر لە سەرەتایی پێشبینیەكانی كەشناسی كە ئەگەری باران بارینێكی بەخوڕ هەیە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر لە سەر هێل بوو بۆ ڕاسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئامادەباشی و ئامادەكاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی دروستبوونی لافاو و هاوكاریكردن و یارمەتیدانی هاووڵاتیان لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
ئاشكراشیكردووە، كە بە پێی داڕشتنی پلانێكی تۆكمە، ئەگەرچی لە ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێری رابردودا شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین هەولێری پایتەخت و ناوچە جیاجیاكانی تری هەرێمی كوردستانی گرتەوە، جگە لەوەی لە چەند ناوچەیەك ئاستی ئاو بەرزبوەوە، خۆشبەختان هیچ زیانیكی گیانی و ماڵی لێنەكەوتەوە.