بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لاوازبوونی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران بارینی راگەیاند كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، بەڵام كاریگەری لەهەندێك ناوچە دەمێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەمڕۆ پێنج شەممە 13– 4 – 2023 كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە لاواز دەبێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی دابارین زیاترە و هەندێك كات تەزرە و لێزمە باران دەبێت”.
راشیگەیاند “پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ” .
ئاماژەی بەوەشكرد “سبەی هەینی 14– 4 – 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك باران بارین هەیە”.
دەشڵێت “پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تـــا 3 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ “.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی