بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سبەی و دووسبەی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بارەی کەشوهەوای سبەینێوە دەڵێت، بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و ئەگەری رەشەبای بەهێزیش هەیە.
لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینیشەوە، بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان هەورە و بارانی بەخوڕ نابارێت، بەڵام ئەگەری تەرزە بارین هەیە.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە دهۆک و قەزای خەباتی هەولێر زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.