وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی ١٦ وەزارەت و شوێن و دەستە دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە ١٣-٤-٠٢٣، مووچەی وەزارەتەکانی داد ، پلاندانان ، بازرگانی پیشەسازی ، سامانە سروشتییەکان،گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئەنجوومەنی دادوەری، مافی مرڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، ژینگە، و دەزگای مین دابەشدەکرێت.