ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك، سبەینێ پێنج شەممە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە، وەك پشوو ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە، لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتدا بارانی بەخوڕ باری و بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە هەندێك ناوچەدا، پێشبینیش دەكرێت بارانەكە تا سبەینێ بەردەوام بێت.
پێشتر ویسام ئەسڵان پارێزگاری بابل، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەینێی ڕاگەیاند، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.