لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان نزیكەی 13 هەزار سەگی بێلانە هەن



شارەوانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەی داڵدەدانی سەگە بێلانەكان لەماوەی 3 مانگدا تەواو دەبێت، ڕێكخراوە ناوخۆییەكانیش مەزەندە دەكەن نزیكەی 13 هەزار سەگ لە شەقامەكانی پارێزگاكەدا هاتووچۆ بكەن.

جێبەجێكردنی پڕۆژەی “پەناگەی سەگ” لە 27ی ئەیلولی 2022، بە بودجەی 323 ملیۆن دینار، لەسەر ڕووبەری 4 دۆنم دەستیپێكرد، ڕێژەی تەواوكردنیشی لەئێستادا گەیشتووەتە نزیكەی لەسەدا 30.

لەو بارەیەوە ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندن لە شارەوانی دهۆك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە”ئامانج لەپڕۆژەكە، داڵدەدانی سەگەكان و دڵنیاكردنەوەی خەڵكە لە مەترسی ئەو ئاژەڵانە، تا زیاتر هەست بە سەلامەتی بكەن”.

بە وتەی ئیسماعیل مەستەفا”پەناگەكە سەرەتا بۆ سەگی بێلانە دەبێت، پاشان بۆ پشیلە و گوێدرێژ و ئاژەڵەكانی تر”.

بەپێی ئاماری ڕێكخراوەكانی داكۆكی لە مافی ئاژەڵان، نزیكەی 13 هەزار سەگی بێلانە لە پارێزگای دهۆكدا هەن.

سوودەكانی تەندروستيیەكانی فەریكە نۆك كامانەن؟
پێت سوودەكانی تەندروستيیەكانی فەریكە نۆك كامانەن؟
“فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە”
دوات “فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە”
پەیوەنیدر