لە یەكەم شارۆچكەی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی، كە پێشی دەوترێت “ڤەیپ” قەدەقە كرا.
قائیمقامیەتی شارۆچكەی دەربەندیخان لە بڕیارێكدا، كە وێنەی داوە بە (خەڵك) سەرجەم فرۆشگاكان ئاگادار دەكاتەوە، كە فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
ڕاشیگەیاندووە، لەدوای ئەم بڕیارەوە لیژنە هاوبەشەكانی چاودێریكردنی بازاڕ لە قائیمقامیەت گەڕان و پشكنین ئەنجام دەدەن بۆ سەرجەم فرۆشگاكان و شوێنەكان لە ئەگەری هەبوون یاخود فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی ڕاستەخۆ دەستی بەسەردا دەگیرێت و كەسی فرۆشیار ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا جگەرەی ئەلیكترۆنی بەڕێژەیەكی بەرچاو لەناو گەنجان بڵاوبۆتەوە و ئەوەی مەترسییەكەی زیاتر كردووە، ئێستا ئەو جگەرە ئەلیكترۆنییە چۆتە ناو بەشێك لە خوێندكاران و خوێندنگەكان و بەرپرسانی تەندروستیش هۆداری لە مەترسییە تەندروستییەكانی دەدەن.