ژمارەیەك تەرمی كۆچبەران دۆزرانەوە



 

پاسەوانی كەناراوەكانی تونس دۆزینەوەی تەرمی 10 كۆچبەر ڕادەگەیەنێت، دوای ئەوەی پێشتر بەلەمێك لە كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە نوقم بوو.

دۆزینەوەی ئەو تەرمانە دوای 4 ڕۆژە لە ڕاگەیاندنی لەدەستدانی 20 كۆچبەری ئەفریقای خوار بیابان، لە كۆی 37 كۆچبەر كە لەهەینی ڕابردوودا بەلەمەكەیان لەبەرامبەر كەناراوەكانی تونس نوقم بوو.

بەپێی وتەی وتەبێژی دادگای سەفاقس، دەسەڵاتداران ڕزگاركردنی 17 كەسیان ڕاگەیاندووە.

ڕووداوەكە بە شەشەم ڕووداوی لەو جۆرە دادەنرێت لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە كە سەرجەمیان لە كەناراوەكانی تونس ڕوویاندا و بوونە مایەی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی لانیكەم 100 كەس.

پێشتر پاسەوانی نیشتمانی تونس ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 14 هەزار و 406 كەسیان ڕزگاركردووە، كە 13 هەزار و 138 كەسیان خەڵكی ئەفریقای خوار بیابانن، پاشماوەكەی تر تونسین، ئەم ژمارەیەش نزیكەی پێنج هێندەی ئەو ژمارەیەیە كە لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا تۆماركران.

كەركوك سبەینێی كردە پشوو
پێت كەركوك سبەینێی كردە پشوو
ئیبراهیم بایش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دوورخرایەوە
دوات ئیبراهیم بایش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یاریكردن دوورخرایەوە
پەیوەنیدر