بەهۆی بارانەوە كارەبای چەند ناوچەیەك بڕا



 

بەهۆی بارانی بەهێزەوە كارەبای چەند ناوچەیەك لە سنووری دەڤەری سەربەخۆی سۆران بڕا.

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سۆران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وێستگەی كارەبای پردی حافز، بەهۆی هەورەبروسكەوە لە كاركەوت.

راشیگەیاند، بەهۆی لەكاركەوتنی وێستگەی كارەبای پردی حافز، كارەبای هەردوو شارەدێی وەرتێ و سمێلان و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری شارۆچكەی چۆمان لە باڵەكایەتی پچڕاوە.

ئاشكراشیكرد، محاویلەی گوندی ئاڵكا لە سنووری شارەدێی بلێ، سووتاوە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری دەدات
پێت بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری دەدات
رێنماییەكانی كاتی لافاو بڵاوكرانەوە
دوات رێنماییەكانی كاتی لافاو بڵاوكرانەوە
پەیوەنیدر