وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەینی مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ چوارشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەنپێداویستی تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کردو رۆژی ٢١-٤-٢٠٢٣، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەشدەکەن.