وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە پشووی سەرتاسەری ڕاناگەیەنن، بەڵام دەسەڵات دراوە بە پەروەردەكان.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی پەروەردە پشووی سەرتاسەری ڕاناگەیەنێت.
وتیشی، “دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە ئەگەری نالەباری كەشوهەوا لە سنوورەكانیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پشوو لە سنوورەكانیان رابگەیەنن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران و هەورەتریشقە هەرێمی گرتۆتەوە و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی تاوەكو پێنج شەممە بخایەنێت.