لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر چەندین مودای جوانكاری و جگەرەی ئەلیكترۆنیدا دەگرن، كە تیایدا “شافی كچە مۆدێل” و دەرمانی دیكەش هەیە.
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە رێگای سكاڵای هاووڵاتیانەوە، دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی جوانكاریی جۆراوجۆردا، كە لە تەكسییەكدا بووە و لە رێگەی ئۆنلاینەوە مامەڵەیان پێوەكراوە.
ڕاشیگەیاند، لەنێو كاڵاكاندا “شافی كچە مۆدێل” بوونی هەیە، كە بۆ گەورەكردنی سمت بەكاردێت و جگەرەی ئەلیكترۆنی، كە لە ماركێتێكدا بووە و فرۆشراوە بە گەنجی خوار 18 ساڵ.
ئاشكراشی كرد، ئەو موادانە كەس نازانێت چییان تێدایە و هەمووی لە چین-ەوە هاوردە دەكرێن و بەروارەكانیشان بەسەرچووە و لەزگەی نوێیان لێ دراوە و بەسەر هاووڵاتیاندا ساخ دەكرێنەوە.