بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەپۆلێكی سەرتاسەری باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 11- 4- 2023 بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانیدا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە لە كاتەكانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرما بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سبەینێ چوار شەممە 12- 4- 2023 لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێكی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاكان دەبێت كاریگەرییەكەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆك دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، كاریگەریەكەی لە دوای نیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگای هەولێر، لە كاتەكانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە، پلەكانی گەرما بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 20
دهۆك : 18
كەركوك : 23
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 17
سۆران : 17
گەرمیان : 26