بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەسەر داخستنی فڕۆکەخانەکە دەڵێت، پێویستە تورکیا لەسەر داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی پاساوی یاسایی بدات به عێراق، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت عێراقیش هه‌ڵبستێت به ڕێكارێكی تایبه‌ت كه نه‌هێڵێت فڕۆكه‌ی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا بڕوات.
ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، ” عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا هەیە، یه‌كێک له‌و به‌ندانه بریتییە لە بەرامبەرایەتی هەڵسوکەوتکردن، واته …ئەگەر تورکیا هەرکاردانەوەیەکی کرد بەرامبەر عێراق دەبێت عێراق بەهەمان کاردانەوە مامەڵە بکات. ”
تاهیر عەبدوڵڵا دەشڵێت، هەرچەندە تورکیا چەندین فشار دەخاتە سەر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان، به‌ڵام عێراق هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان نادات، به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق كه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت، بەڵام به‌داخه‌وه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق وایلێهاتووه كه عێراق زۆر گوێ نادات به‌م بابه‌تانه و شته‌كان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كات و ئه‌یهێڵێته‌وه ته‌نها بۆ لێدوان و هیچ ڕێوشوێنی كرداری ناكات. ”
لە ساڵی ٢٠١٧وەو ئەمە دوومجارە تورکیا بڕیای راگرتنی گەشتەکانی بدات بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی.
تاهیر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکردووە کە وه‌زارەتی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وەکو لایەنی به‌رپرس له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه دەبێت ڕاسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بەوەی “هه‌ڵبستێت به به‌رپرسیارێتی خۆی و په‌یوه‌ندی بكات به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقه‌وه، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م بۆ هه‌موو حكومه‌ته‌كان بسه‌لمێنێت كه ئه‌مه غه‌درێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت چونكه سلێمانی به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان.”
“حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت هێزی خۆی ده‌ربخات به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق و بیهێنێته سه‌رخه‌ت. كاتی خۆی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریش بۆردومان كرا‌و هیچ شتێكیش نه‌كرا. ته‌نها ئیدانه به‌س نییه به‌ڵكو پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم فشار له حكومه‌تی عێراق بكات بۆئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.” بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی سلێمانی وادەڵێت
هەرچەندە تا ئێستا تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی فڕۆکەخانەی تورکیا رانەگەیاندووە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەنراوی هەسەدە، تورکیا بۆردومانەکەی ئەنجامداوە وئامانج لە بۆردومانەکەی تورکیا هەوڵی کوشتنی مەزڵوم عەبدی و چەند بەرپرسێکی تری ئەو هێزە بووە.
بەڵام تاهیر عەبدوڵا ڕەتیدەکاتەوە کە پەکەکە بوونی هەبێت لە فرۆکەخانەی سلێمانی و ڕایگەیاند، “ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه و هات و ڕۆیشت ئیتر ئه‌مه نابێته ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.”
سەبارەت بە زیانی راگرتنی گەشتەکان لە لایەن تورکیاوە راشیگەیاند:” ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی پێشوو قسه بكه‌م، كارگۆ و ئه‌و كۆمپانیانه نزیكه‌ی 60% بۆ 70% چالاكییه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه زیانێكی زۆر به بازرگانان و بواری ئابوری و بازرگانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌ن هه‌موویان پێویستیان به خولی ڕاهێنان و خه‌رجێكی زۆر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانه‌كانیان به‌رده‌وام بێت و سیانه‌ی بیناكانیان به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌شتانه كه‌م بوویه‌وه ئه‌وكاته داهاتی فڕۆكه‌خانه كه‌م ده‌بێته‌وه و پێویست ده‌كات حكومه‌ت ئه‌و بڕه‌ی كه زیاد ده‌بێت خه‌رجی بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه‌ی پێشوو بیخه‌مڵێنین ئه‌وكات به‌نزیكه‌یی مانگی 600-700 هه‌زار دۆلار فڕۆكه‌خانه زیان ده‌كات.”