ئومێد خۆشناو ؛ ڕێنمایی فریاگوزاری بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە لافاو بڵاودەكاتەوە



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەكەت، لە كاتی هەستكردن بە مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو پێوستە گونیەی پڕخۆڵ ئامادە بكەن بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی، كە مەترسین لەكاتی دروست بوونی لافا ئاویان لێ بێتە ژوورەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ژمارەیەك ڕێنمایی بۆ كاتی هەستكردن بە مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو بڵاودەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لەكاتی دروستبوونی لافاو شوێنێكی بەرز و گونجاو لەماڵەكەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەكەتان دیاری بكەن، بچنە ئەو شوێنە.

ڕێنماییەكانی پاراستنی هاووڵاتیان لە لافاو :
لە پێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەكەت، لە كاتی هەستكردن بە مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو.
پێش روودانی لافاو پیوستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:
یەكەم/ چاودێریكردنی زانیارییەكانی كەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسی لافاو.
دووەم/ دیاریكردنی شوێنێكی بەرز و گونجاو لەماڵەكەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەكەتان.
سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و كەل و پەلە گرنگە و بەنرخەكان و پاراستنیان لەو شوێنە كە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت.
چوارەم/ ئامادەكرنی گونیە و پڕخۆڵ كردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی كە مەترسین لەكاتی دروست بوونی لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە.
لەكاتی ڕوودانی لافاو چی دەكەیت؟
یەكەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی كە لە ماڵەكەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەكەت ئامادەت كردووە بێ دواكەوتن.
دووەم/ بڕینی تەزووی كارەبا و ھێڵی غازی ماڵەوەتان.
سێیەم/ شوفێری نەكردن.
چوارەم/ دوركەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و كەند و چۆمەكان.

شێرزاد مامە: دەبوایە ڕووداوەكەی سلێمانی پارتی و یەكێتی كۆبكردایەتەوە
پێت شێرزاد مامە: دەبوایە ڕووداوەكەی سلێمانی پارتی و یەكێتی كۆبكردایەتەوە
پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێك دەستگیركرا 5 تاوانی دزی ئەنجامداوە
دوات پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێك دەستگیركرا 5 تاوانی دزی ئەنجامداوە
پەیوەنیدر