لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق یادی شەهید بوونی ئیمام عەلی كوڕی ئەبوتاڵیب، كە یەكێكە لە خەلیفەكانی ڕاشدین و شیعەكانیش بە ئیمامی یەكەمی خۆیانی دادەنێن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای میسان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریدا بەوەی ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگا و فەرمانگەکان بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام عەلی.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم پشووە بۆ ئەوەیە، کە خەڵکی پاریزگاکە بتوانن بەشداری ڕێوڕەسمی ئەو یادە بکەنەوە.
پشووی یادی شەهید بوونی ئیمام عەلی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و هاوكات عێراق دوێنێ و ئەمڕۆی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە کرد بە پشووی فەرمی بۆ کریستیانەکان.