لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و نەشیاوی شوێنەكە بۆ دروستكردنی ترشیات، لیژنەكەیان كۆگای ترشیاتی چێنەر لە دێی ناوگردان دادەخات.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ كۆگای ئامادەكردنی ترشیاتی چێنەر، دەركەوتووە بەشێكی زۆری ئەو كەرەستانەی لە دروستكردنی ترشیاتەكانیدا بەكاریدەهێنێت ناشۆرێتەوە و بەشێوەیەكی ناتەندروست دەیكاتە ناو دەفری ئامادەكردنەكە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگای ئامادەكردنی ترشیاتی چێنەر دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.