پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێك دەستگیركرا 5 تاوانی دزی ئەنجامداوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە پێنج تاوانی دزی لە شارەكەدا ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: “دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و چاودێری، تۆمەتبارێكمان دەستگیركرد كە پێنج تاوانی دزی ئەنجامداوە”.

بە وتەی هۆگر عەزیز:””تۆمەتبارەكە سێ تاوانی دزی دارایی لە ماڵێك و كۆمپانیایەك و وێستگەیەكی سووتەمەنی ئەنجامداوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێكیشی دزیوە”.

وتەبێژی پۆلسی هەولێر دەڵێت:”تۆمەتبارەكە لە دەستی پۆلیسدایە لەئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت، هەر هاوڵاتییەكیش سكاڵای لەسەر تۆمەتبارەكە هەیە، دەتوانێت بەرزیبكاتەوە”.

ئومێد خۆشناو ؛ ڕێنمایی فریاگوزاری بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە لافاو بڵاودەكاتەوە
پێت ئومێد خۆشناو ؛ ڕێنمایی فریاگوزاری بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە لافاو بڵاودەكاتەوە
بەم ڕەمەزانە چ ترشیاتێك بە خەڵكی ڕۆژوەوان فرۆشراوە
دوات بەم ڕەمەزانە چ ترشیاتێك بە خەڵكی ڕۆژوەوان فرۆشراوە
پەیوەنیدر