كەشناسی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسكە دەبێت



 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ تاوەباران و هەورە بروسكە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 10– 4 – 2023 ئاسمان هەور ی تەواو دەبێت لەگەڵ دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان هەندێ جار بە شێوەی تاوە باران و بروسكە دەبێت لەناوچەكانی رۆژهەلاتی هەرێم.

باس لە ئەوەش كراوە، سبەینێ‌ سێ شەممە 11– 4 – 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم هەندێك جار بەشێوەی تاوە باران و بروسكە دەبێت لەكاتەكانی شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەبێت لەزۆربەی ناوچەكاندا.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

 

ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی سلێمانی هەڵوێستی تووند نیشان دەدات
پێت ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی سلێمانی هەڵوێستی تووند نیشان دەدات
ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی عێراق دەگاتە سلێمانی
دوات ئەمڕۆ شاندێكی پەرلەمانی عێراق دەگاتە سلێمانی
پەیوەنیدر