دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆدووشەممە، ١٠-٤-٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتەكانی (ناوخۆ، دارایی و ئابورى، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە) بۆ مانگی سێ دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.
رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوەی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم پشوو بوو، دابەشكردنی مووچە راگیرا و هیچ شوێنێك مووچەی وەرنەگرت.