باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ گرژبوون وتەشەنجی ماسولكەكان كامانەن؟



پزیشكێكی پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج ڕایدەگەیەنێت، گرژبوون و تەشەنجی ماسولكەكان پێویستی بە چارەسەری گونجاو هەیە، بەڵام كۆمەڵێك خواردن هەیە كە یارمەتی كەمكردنەوە و نەهێشتنی تەشەنجی ماسولكەكان دەدەن .

د. هەڤین كەمال، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج و شارەزا لە چارەسەری فەقەرات ڕایگەیاندووە،كە گرژبوون و تەشەنجی ماسولكەكان ئازارێكی زۆر دروست دەكات و كۆمەڵێك هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە بۆ دروست بوونی، كە هەریەكەیان پێویست بە چارەسەری گونجاو هەیە.
دەشڵێت،”سەڕەڕایی چارەسەری سروشتی بۆ خاوبوونەوەی گرژبوون و تەشەنجی ماسولكەكان كۆمەڵێك خواردن هەیە، كە یارمەتی كەمكردنەوە و نەهێشتنی تەشەنجی ماسولكەكان دەدەن لەگەڵ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی”.

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ تەشەنجی ماسولكەكان:
۱ ـــ مۆز و كاڵەك و شووتی .
۲ ـــ ئۆڤۆگادۆ .
۳ ـــ گێلاس و ئەنەناس و شاتوو و تووتڕك و بلۆبێری .
٤ ـــ سەوزە گەڵاتۆخەكان بە تایبەت سپێناخ وقەڕنابیت و كاهوو.
٥ ـــ شیری كەم چەوری و هێلكە.
٦ ـــ پەتاتە.
۷ ـــ پاقلەمەنیەكان.
۸ ـــ گۆیز و چەرەس وەك بادام ، فستق ، ناوكی كاڵەك ، ناوكی شووتی.
۹ ـــ تەماتە.
۱۰ ـــ شەربەتی پڕتەقاڵی فرێش.

سلێمانی؛ ساردەمەنی و شیرینی لاوی داخست
پێت سلێمانی؛ ساردەمەنی و شیرینی لاوی داخست
پارتی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
دوات پارتی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر