پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شاری هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان لە ریزبەندی پێشەوەدان بەسەر شارەكانی دیكەی عێراق بە بەغدای پایتەختیشەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كە روانگەی عێراق بۆ ژینگە و كەش وهەوا پشتڕاستیدەكاتەوە، شارەكانی هەرێمی كوردستان لە رووی كوالێتی هەوا باشترن بە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، كە پەیوەندی بە تەندروستی دانیشتوانەوە هەیە.
هاوكات روانگەكە ئاشكرایكردووە، بەشی زانیاری دیجیتاڵییان لەڕێگەی پلاتفۆرمی IQAir تایبەتمەند بە پاراستنی هەوا لە گازە ژەهراوییەكان، دەركەوتووە، شاری هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان لە ریزبەندی پێشەوەدان بەسەر شارەكانی دیكەی عێراقدا بە بەغدای پایتەختیشەوە.
جەخت لەوەشكراوەتەوە، پۆلێنكردنی ماڵپەڕەكە بۆ ئەو ژمارانە، لە چوارچێوەی كەشوهەوای تەندروست و مامناوەنددا دێت بۆ تەندروستی گشتی دانیشتواندا و تێیدا هەولێر بە پلەی 72 یەكەمی لەسەر ئاستی عێراقە و بەغداش لە پلەی 80دایە.