دوو بڕیار بۆ پارەی ئاوی ماڵان دەركرا



حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو بڕیار بۆ پارەی ئاوی ماڵان دەردەكات، كە یەكێكیان تایبەتە بە بەستنی پێوەری ئاو و هەژماركردنی پارەی ئاو بەپێی پێوەرەكە و ئەوی دیكەشیان لێخۆشبوونە لە قەرزی پارەی ئاو.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كرێی ئاو.

ڕاشیگەیاند، ئەو لێخۆشبوونە بۆ ماوەی مانگێك، كە لە بەرواری 10/4/2023 دەست پێ دەكات و یەك مانگ بەردەوام دەبێت، بۆیە هەر هاووڵاتییەك لەو ماوەیەدا كۆی قەرزی پارەی ئاوەكەی بدات لێخۆشبوونی 15%ی لە قەرزەكەی بۆ دەكرێت..

ڕوونیشی كردەوە، بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی بەستنی پێوەری ئاو و كەم كردنەوەی پارەی ئاو بەپێی پێوەر تاوەكو 21ی نیسانە و كۆتایی دێت، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیان بە زوویی پێوەر ببەستن تاوەكو تووشی غەرامە نەبن.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی شارەوانی، كرێی ئاو بەپێی پێوەر بۆ ئەوانەی تا 21ی 4ی 2023 پێوەر دەبەستن لە 80 هەزار دیناری مانگانەوە كەم دەكرێتەوە بۆ 20 هەزار لەناو شارەكان و لەە دەرەوەی شارەكانیش كەم دەكرێتەوە بۆ 10 هەزار دیناری مانگانە، بەلام دوای ئەو بەروارە غەرامەكە دەبێتەوە 80 هەزار دینار.

وەزیری پەروەردە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەكرد
پێت وەزیری پەروەردە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەكرد
دانا عەبدولكەریم: مەترسی لەسەر مووچە نامێنێت و پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە
دوات دانا عەبدولكەریم: مەترسی لەسەر مووچە نامێنێت و پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر