بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، گەڕان بەدوای مێردمنداڵەكەی سنوری ناحیەی سەركەپكان ، دوای ئەوەی لە ڕۆژی پێنج شەممە كاتژمێر ( ٤ ) ئێوارە لە ماڵ دەرچووە و نە گەڕاوە تەوە .
بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 8ی 4ی 2023 بەسەرپەرشتی بەڕێوبەر عەمیدی مافپەروەر “كاوە خدر خۆشناو” و بەشێكی زۆری ئەفسەر و كارمەندانی سەرجەم بەش و بنكە كان بە هاوكاری هێزەكانی دیكەی ســنورەكە و هاووڵاتـیان گەڕان لە شــاخ بە دوای هاووڵاتی ( دەربـاز ڕزگـار ) تەمەن ( ١٥ ) سـاڵ بەردەوام بوو .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، مێردمنداڵ “دەربـاز ڕزگـار ” تەمەن 15 ساڵ لە ڕۆژی پێنجشەممە كاتژمێر ( ٤ ) ئێوارە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، دوای گەڕانێكی زۆريش لە بەرزایيەكانی چیای ماكـۆك تـا ئـســتا نەدۆزراوەتەوە.