وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ لە كاتی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانمان لەوێ بووە و سەلامەتە و گەڕاوەتەوە رۆژئاوای كوردستان.
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا ڕایگەیاند، دوێنێ لە كاتی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانمان لەوێ بووە، لە پێناو سەلامەتی مەزڵوم عەبدی زانیارییەكانمان كۆت و بەندكرد.
ڕاشیگەیاندووە، كە ئێستا مەزڵوم عەبدی سەلامەتەو گەیشتووەتەوە رۆژئاوای كوردستان و لە كاتێكی نزیكدا ووردەكاری لەبارەی هێرشەكە رادەگەیەنین.