بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیەك ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر گۆڕی باوكی لەگۆڕستانی باوەشاسواری قەزای كفری فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتیەكی دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك بەناوی (حسێن عەبدوڵا حەمید ) لەدایكبووی 1972 لەسەر گۆڕی باوكی لەگۆڕستانی باوەشاسواری قەزای كفری فیشەكی بەخۆیەوە ناوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە ناوبراو پۆلیسە لە دادگای پارێزگای كەركوك و خێزاندارەو خاوەنی چوارمنداڵە و لەئێستادا پۆلیس چونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان بردۆتە نەخۆشخانە و لەسەر هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە .
هاوكات بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار دەكرێت و دوای ڕێكارە پزیشكێكان تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.