كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەن بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەو پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن.
دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، كە سبەینێ یەكشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموو سەهۆڵەكەی شەقامی سالمی سلێمانی كاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ كۆدەبنەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.
بانگەوازێك لە خەڵكی سلێمانییەوە:
هێرشەكەی سەر فرۆكەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا كە هەموو كوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەكی تێداحەرامكراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر كەرامەت و شكۆی كوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵكەكەی بە تایبەت دەزانین.
ئێمە وەك كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن.
سبەینێ ڕۆژی یەكشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە ( سەھۆڵەكە)شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە كاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.
داوا لە خەڵكی تەواوی كوردستان دەكەین و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەكەین كە پشتیوانی سلێمانی بن.
تێبینی : لە كۆبونەوەو گردبونەوەكەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەدرێت.
دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی
٨-٤-٢٠٢٣