كۆمەڵی دادگەری؛ هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەرهاویشتەی گرژی نێوان هەردوو حزبی ‏دەسەڵاتدارە



كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‎ ‎ ڕایدەگەیەنێت، هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ‏ئیدانە دەكەن و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانن،دەشڵێت،”ڕووداوی ‏لەم چەشنە دەرهاویشتەی گرژی و گرفتەكانی نێوان هەردوو حزبی ‏دەسەڵاتدارە”.

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‎ ‎لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،وەك كۆمەڵی دادگەریی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ‏ئیدانە دەكەن و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانن و داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكەن بە ئەركی خۆیان ‏هەڵبستن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەوەی ڕوودەدات دەرهاویشتەی گرژی و گرفتەكانی نێوان هەردوو حزبی ‏دەسەڵاتدارە كە كاریگەریی خراپی خستووەتە سەر باری ئابووری و ئەمنیی ‏خەڵكی كوردستان‎ .‎

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان هێرشی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ‏ئیدانە دەكەین و بە پێشهاتێكی مەترسیداری دەزانین، پێمان وایە ڕووداوی ‏لەم چەشنە دەرهاویشتەی گرژی و گرفتەكانی نێوان هەردوو حزبی ‏دەسەڵاتدارە كە كاریگەریی خراپی خستووەتە سەر باری ئابووری و ئەمنیی ‏خەڵكی كوردستان‎ .‎
بۆیە داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكەین بە ئەركی خۆیان ‏هەڵبستن و وڵاتان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و هەرێمی ‏كوردستان و دامەزراوە مەدەنییەكانیان ئاگادار بكەنەوە‎ .‎
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‎ ‎
‏8ی نیسانی 2023‏

محەمەد حاجی مەحمود پەلامارەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكات
پێت محەمەد حاجی مەحمود پەلامارەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكات
سەعدی پیرە؛ بیانووی توركیا بوونی پەكەكە بێت دەبوو پێش سلێمانی فڕۆكەخانەكانی ئەستانبوڵ و بەرلین دابخستایە
دوات سەعدی پیرە؛ بیانووی توركیا بوونی پەكەكە بێت دەبوو پێش سلێمانی فڕۆكەخانەكانی ئەستانبوڵ و بەرلین دابخستایە
پەیوەنیدر