دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی



لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكاندا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار جارێكی دیكە دابەزیوە و چەند ڕۆژێكە ئەو دابەزینە بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێسادا بەهای 100 دۆلار بووە بە 147 هەزار و 850 دینار، لەكاتێكدا دوێنێ‌ بە 149 هەزار دینار بوو.

بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ زیادكردنی خستنەبازاڕی دۆلار و هەروەها لێدوانی بەرپرسانی بانكەكە و نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەدوای جەژنی ڕەمەزان، وای كردووە بەهای ئەو دراوە بیانییە لە دابەزین بەردەوام بێت.

حكومەتی فیدراڵ پێش جەژن مووچە دابەش دەكات
پێت حكومەتی فیدراڵ پێش جەژن مووچە دابەش دەكات
سەرۆکی هەرێم: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی سودانی
دوات سەرۆکی هەرێم: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی سودانی
پەیوەنیدر